ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٩ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری بەغداد ئەنجام دا ، تیایدا گفتوگۆ سەبارەت بە وەرگرتنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وەک ئەندام لە یەکێتی ناوبراودا کرا و بە زۆرینەی دەنگ بە ئەندام بوونی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق پەسەند کرا …
زیاتر بخوێنەرەوە »هەواڵی ئابووری
لیستی چالاکیەکانی ژمارەیەک پێشانگای بازرگانی و فیستیڤاڵی بازاڕ کردن و چالاکی ئابووری بۆ ساڵی 2024…
ئاگاداری …. ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لیستی چالاکیەکانی ژمارەیەک پێشانگای بازرگانی و فیستیڤاڵی بازاڕ کردن و چالاکی ئابووری بۆ ساڵی 2024 بڵاو دەکاتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای اطلس الاصیل و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ڕێک دەخرێت.
زیاتر بخوێنەرەوە »پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە دەستی پێکرد…
پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنی هەرێم – ئۆفیسی هەڵەبجەی شەهید دەستی پێکرد لە کاتژمێر ٨ بەیانی بەردەوام دەبێت تاکو ٥ ئێوارە . شوێن : دەروازەی شار ( هۆڵی لییام ).
زیاتر بخوێنەرەوە »عێراق و سعودیە دەروازە سنوریییەکەی نێوانیان بەڕووی بازرگانییدا دەکەنەوە …
عێراق و سعودیە ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری (عەرعەر) کە تاکە دەروازەی سنوورییە لەنێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو. عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و عەبدولعەزیز شمەری باڵیۆزی سعودییە لە عێراق بەمەبەستی ئاڵوگۆری بازرگانی تاوتوێیان لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ کردنەوەی سنووری نێوان هەردوو وڵاتدا کرد. سعودیە و عێراق …
زیاتر بخوێنەرەوە »عێراق هەموو سنووره وشکانییەکان به مەبەستی بازرگانی دهكاتهوه …
لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق بڕیاریدا ھەموو سنوورەکان بە تەواوی بكرێنەوە و دەوامی دامودەزگاكانی حكومەتیش دەست پێبكاتەوە. لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق به سەرپهرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی کۆبووەوه و چەند بڕیارێکی دەکرد. لیژنەی باڵای تەندروستی رایگەیاند، هەموو سنووره وشکانییەکان له هەر حهوت رۆژی هەفتەدا به مەبەستی …
زیاتر بخوێنەرەوە »عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵای ئێرانییە…
لە ماوەی 5 مانگدا، عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای ئێرانی بووە. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لە 20ی ئادار تا 20ی ئابی ئەمساڵ عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای ئێرانی بووە، ھەروەھا كۆی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتان لە 5 مانگدا 52 ملیۆن تۆن بووە، کە بەهاکەی 24 ملیار …
زیاتر بخوێنەرەوە »ڕێگە بە شۆفێرانی ئێرانی دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە بێنە هەرێمی کوردستان…
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لەمەو دووا رێگە بە شۆفێرانی ئێرانی دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان و بە بارەکانیانەوە بێنە هەرێمی کوردستان . ئەمەش دووای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەک بوو ڕێگەیان پێ نەدەدرا. سیروان محەمەد ، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە (تۆڕی میدیای ڕووداو)ی ڕاگەیاند لە ئەمڕۆ …
زیاتر بخوێنەرەوە »ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %20 زیادیکردووە …
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەگەڵئەوەی دەروازە سنوورییەکان بەڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دانەخران بەڵام بەهۆی سستی بازاڕەکانی هەرێم دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش خاوبوونەوەیەکی زۆریان بەخۆیانەوە بینی، بەرێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش دەڵێت، ئێستا دۆخەکە باشترە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێژەی %20 زیادیکردووە. ساماڵ عەبدولڕەحمان، …
زیاتر بخوێنەرەوە »وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان: قەبارەی بازرگانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلارە…
سەرەڕای بوونی چەندین کێشەی سیاسی و ئەمنی لە 10 ساڵی رابردوودا، تورکیا و هەرێمی کوردستان بە درێژایی ئەو ماوەیە دوو هاوبەشی بازرگانیی سەرەکیی یەکدی بوون و حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش پلانی هەیە لە هەموو بوارێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێزتر بکات. تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەروازەی ئەوروپایە و نەوتی کوردستان لەڕێگەی …
زیاتر بخوێنەرەوە »جووڵەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران 20% زیادبووە …
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاند بەراورد بە چەند مانگی رابردوو ئێستا جووڵەی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران 20% زیادیكردووە. هەروەها دەڵێت ئێرانییەكان گلەییان هەیە کە بۆچی هەناردەكردنی هەندێ سەوزە و میوەیان بۆ هەرێمی كوردستان لێ قەدەخەكراوە. نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە (تۆڕی میدیایی …
زیاتر بخوێنەرەوە »داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە مانگێکدا ئاشکرا دەکرێت…
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆی گشتی داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنورییەکان زیاتر لە ١٠٧ ملیار دیناری عێراقی بووە. لە بەیاننامەیەک دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بڵاوی کردەوە ، کۆی گشتی داهاتی مانگی ٨ ی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٧ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە ئەوەش …
زیاتر بخوێنەرەوە »تەلار فایەق: هەفتانە 3 گەشت لەنێوان هەولێر و نەمسادا دەکرێن …
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەستیان پێکردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێت هەفتانە سێ گەشت دەکرێن. تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-8-2020 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی …
زیاتر بخوێنەرەوە »گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا دەستپێدەکاتەوە…
لە 1ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە، کە بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆنا چەند مانگ بوو داخرابوون. ئەمڕۆ یەکەم گەشت لە ڤیەنناوە بۆ هەولێر دەبێت و بە هەمان شێوەش گەشتێکی چوون لە هەولێرەوە بۆ ڤیەننا دەکرێت، بە گوتەی بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش بێت پلان وایە لە 01-09-2020 …
زیاتر بخوێنەرەوە »بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن هەناردەی پارێزگاكانی عێراق دەکرێت…
“بەرهەمەکان زۆر باشن و نرخەکانیان گونجاوە” – پێنجوێن ئەگەرچی کەپرەکانی سەر رێگای پێنجوێن و ناحیەی گەرمک ھیچ مەرجێکی عەلوەیان تێدا نییە، بەڵام بەھۆی کار ئاسانی جوتیارانی ناوچەکە دڵخۆشن بەوەی بەرهەمەکانیان تێیدا ساغدەکەنەوە، هەروەها بازرگانان لە پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق بەرهەمی پێنجوێن دەکڕن و هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی دەکەن، ئەوان دەڵێن …
زیاتر بخوێنەرەوە »لە هەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی دروستدەکرێن…
لە هەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێن، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: “هەلیکار بۆ زیاتر لە 100هەزار کەس دەڕەخسێنێت”. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا 11 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین ) …
زیاتر بخوێنەرەوە »