Home / هەواڵەکان / وەبەرهێنەرانی سلێمانی و هەڵەبجە یاداشتێک دەدەنە سەرۆکی حکومەتی هەرێم…

وەبەرهێنەرانی سلێمانی و هەڵەبجە یاداشتێک دەدەنە سەرۆکی حکومەتی هەرێم…

وەبەرهێنەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە یاداشتێکی ١٨ خاڵی دەدەنە سەرۆکی حکومەت

بەهۆی قەیرانی داراییەوە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم پرۆژەکانی وەبەرهێنان وەستاوە ئەمەش بۆتە هۆکاری خاوبوونەوە و پاشەکشەی وەبەرهێنان و نەهاتنی وەبەرهێنەر بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نووێ لە هەرێمی کوردستان . چارەسەر کردنی کێشەی تمویلی بانکی نیشتەجێ کردن، کە بڕێکی بەرچاو پارەی وەبەرهێنان بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرج ناکرێت بەم هۆکارەش ژمارەیەک پرۆژە لە هەرێمی کوردستان پەکی کەوتووە. هەموار نەکردنەوەی یاسای وەبەر هێنان و نەبوونی چەند یاسایەکی گرنگی پێویست (یاسای بەکاربەر ، یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەکان ، یاسای فلێزی ، لاوازی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ، یاسای پاراستنی وەبەرهێنەری نیشتیمانی …هتد) لە کاتێکدا وڵاتانی ناوچەکە باشترین یاسایان هێناوەتە پێشەوە و کێبڕکێی گەورە دەکەن  بۆ هێنانی سەرمایەی دەرەکی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئابووری و داهاتی خۆیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *