ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عێراق تەواو بوو ،ئەویش جیاکردنەوە و چاپکردنی فۆرمی خۆراکی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق و هەرێمی کوردستان.
فۆرمی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە. چاپ کراوە و تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیکدا دەگاتە دەستی هاوڵاتیانی هەڵەبجە…..
لای خۆیەوە کاوە شێخ علی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەنوسینێکدا، دەڵێت: زۆر سوپاس بۆزۆر بەڕێز کاک جمال لە پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ، کە لەیەکەم ڕۆژی دروستکردنی پسوڵەی خۆراک لەگەڵ بەڕێز ئیبتهال خان وەک ( مدير عام التخطيط والمتابعة في وزارة التجارة ) لە گەڵ هاوکارەکانیان لە هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، تا ئەمڕۆ بەردەوام لە خەمی پێکهێنانی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە و فۆرمی خۆراک بەناوی هەڵەبجە و جیاکردنەوەی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ، شان بەشانی زۆر بەڕێز کاک یاسین بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی و فەرمانبەران لە پسوڵەی خۆراکی سلێمانی و پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە و هەربەڕێزێک کە بە ئاگاداری و بێ ئاگاداری پارێزگای هەڵەبجە لە خەمی پارێزگای هەڵەبجە دا بووە چ لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانیی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی….هتد.
[Best_Wordpress_Gallery id=”130″ gal_title=”وەزارەتی بازرگانی عێراق، فۆڕمی خۆراکی بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە چاپکرد”]