سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان:بە داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران گرفتی گەورە دروست نابێت…

وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان:بە داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران گرفتی گەورە دروست نابێت…

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان

پێشنیاز دەکەین بۆ هەندێک پێداویستی زۆر تایبەتی هاونیشتیمانیان ئاڵووگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران کراوە بێت، ئەوەیش لە ژێر کۆنتڕۆڵێکی چڕی تەندروستیدا ، ئەگەر هاوردە کردن کەم و سنور دار بو ، ئەوا کۆنتڕۆڵ کردنی تەندرووستیش باشتر دەبێت. داوا لە وەزارەتی ناوخۆش دەکەن هاوکاریان بن بۆ ئەوەی لیژنەکانی چاودێری بازاریان بە بێ گرفت کارەکانیان بکەن و ڕێگر بن لە هەر جۆرە قۆرخکاری و قۆستنەوەیەکی دۆخەکە بۆ گرانفرۆشی. ئەگەر داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران درێژەی کێشا ، ئەوا گرفتی گەورە دروست نابێت، چونکە چەندین ڕێگەی شوێنگرەوەی دیکەی بازرگانی هەن.

ساماڵ عەبدول ڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان

وەستانی جووڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی کاتییە و لەگەڵ ئەوەین چەند دەروازەیەک لە ژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی تەندروستیدا کراوە بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *