سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ئێران داوا لە عێراق دەكات ده‌روازه‌كانی پشته ‌و شوشمێ لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بە فه‌رمی بناسێنێت…

ئێران داوا لە عێراق دەكات ده‌روازه‌كانی پشته ‌و شوشمێ لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بە فه‌رمی بناسێنێت…

عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمان فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا، داوای له‌ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد، هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری پشته ‌و شوشمێ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌ فه‌رمی، به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ناسێندراون.
فه‌زڵی، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا ئاماژه‌یداوه‌، به‌ فه‌رمیكردنی ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ كارئاسانی زیاتری ده‌بێت، له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕییه بازرگانییه‌كان و سوودیشی بۆ هه‌دوو وڵات زیاتر ده‌بێت ، ھەروەھا بۆ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییە ئابوورییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا، وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندووه‌، ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق بكه‌نه‌ 24 كاتژمێری، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی زیاتر بڕه‌خسێت له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

[Best_Wordpress_Gallery id=”127″ gal_title=”ئێران داوا لە عێراق دەكات ده‌روازه‌كانی پشته ‌و شوشمێ لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بە فه‌رمی بناسێنێت”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *