بەڕێوەبەری رێکخراوی ئارۆند بۆ کاروباری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کار لە ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی “الشلامجة” لە نێوان شاری خوڕەم شەهر و پارێزگای بەسڕە دەکرێتەوە، دوای ئەوەی رۆژی 30 تەمموز و بەهۆی جەژن لایەنی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی دەرکرد.
دەروازەکەی نێودەوڵەتی “الشلامجة” لەنێوان خوڕەم شەهەر و بەسڕە دەکرێتەوە عەلی موسەوی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئارۆند بۆ کاروباری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کار لە ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 30 تەمموز دەروازەی نێودەوڵەتی “الشلامجة” لەنێوان خوڕەم شەهەر و بەسڕە داخرا، ئەمڕۆ یەکشەممە دەروازەکە بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا دەکرێتەوە. دوای زیاتر لە چوار مانگی رۆژی 8ی تەمموز دەروازەکان بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا کرانەوە لەسەرەتای مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بۆ ماوەی چوار مانگ داخران و دوای زیاتر لە چوار مانگیش رۆژی 8ی تەمموز دەروازەکان بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا کرانەوە.