ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢١ بەڕێز عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری کرد لە پانێڵی “ کەرتی گەشتوگوزاری هەرێم ، لە نێوان دەرفەت و ئاستەنگیەکاندا “ لە لایەن بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بەڕێوەچوو .
پانێڵەکە سێ تەوەرەی سەرەکی لەخۆگرت بوو لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان خاتوو ( ئەمەل جلال )سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ، بەڕێز ( پ.ی.د عمر مصطفی ) مامۆستای زانکۆ ، و خاتوو ( ئارەزوو حسن باراوی ) بەڕێوەبەری کۆمپانیای ( کوردستان ئاوتدۆر ) پێشکەش کرا ، مەبەست لێی تیشک خستنە سەر ئەو دەرفەتانە بوو لەڕویی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لە کەرتی گەشتوگوزار بۆ بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز .