ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/١/٣ لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ، وە بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ، پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام درا بۆ دیاری کردنی سەرۆک و جێگران و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن بەڕێز ( شێخ طاهر شێخ عزالدین محمد ) وەک سەرۆکی ژوور ، وە هەریەک لە بەڕێزان ( سردار امین فتاح ، برزان حمە رشید نجیب ) وەک جێگرانی سەرۆک ، و بەڕێز ( بێستون کریم احمد ) بە نوێنەری ژوور بۆ یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی
و پیشەسازی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردران.
لە لێدوانێکدا سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ڕایان گەیاند و جەختیان لەوە کردەوە کە بازرگانان و پیشەوەرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دڵنیا دەکەینەوە وەک تیمێک پێکەوە کاردەکەین لە پێناو خزمەت کردن و زیاتر بەرەو پێش بردنی کەرتی ئابووری و بازرگانی پارێزگاکە .
لە بەرواری ٢٠٢٤/١/٧ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە دەست دەکاتەوە بە ڕای کردنی کارەکانی بازرگانان و ئەندامانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.