ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۱/۱۹ لە باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە میوانداری بەڕێزان عومەر عینایەت ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و عەبدوڵا نەوڕۆڵی پارێزگاری پێشوی هەڵەبجە و قوتبەدین حسن سەرۆکی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان لقی هەڵەبجە و کاک محمد تۆفیق بەڕێوەبەری هونەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە و کاک حمە أمین حمە کریم شارەزایی بواری کشتوکاڵ کۆبونەوەیەکی تایبەت بە گفت و گۆکردن و تاوتوێکردنی هەندێ بابەتی گرنک کرا لەپێناو دانانی پلانی سەرەتایی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنورەکەدا و ڕیز بەندکردنی پڕۆژەکان بەپێ ی گرنگی و پێداویستیەکانی ناوچەکە و بە جۆری هانی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی ناوخۆی و بیانی بدرێت تا ڕوو لە دەڤەرەکە بکەن و سەرمایەکانیانیان تیادا وەگەڕ بخەن ،شایەنی باسە دیدارەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە پێشەوا أحمد سەرۆکی ژوور و سەردار أمین و بێستون کریم جێگرانی سەرۆک و شازاد أمین بەڕێوەبەری گشتی ژوور بەڕێوەچوو ،وە کۆبونەوەکە چەند کات ژمێرێکی خایاند و هەمووان هاوڕابوون کە ئەم جۆرە کۆبونەوانە بەردەوام بن.
سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێزانی ئامادەبوو کە بانگێشتە کەیان قبوڵ کردین …….