سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / پێشانگای باخداریی و سەوزایی ( Horticontact )لە شاری خۆرینخم لە هۆڵەندا….

پێشانگای باخداریی و سەوزایی ( Horticontact )لە شاری خۆرینخم لە هۆڵەندا….

ڕێکەوتی ١٨-٢٠ /٢٠٢٥/٢ شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە ٩ ئەندامی ژوور، بەشداریان لە پێشانگای باخداریی و سەوزایی ( Horticontact )لە شاری خۆرینخم لە هۆڵەندا کرد.

مەبەستی سەردانەکە بریتیە لە سودوەرگرتن لە ئەزمونەکانی ئەو وڵاتە و ئاشنابوون بە بەرهەمە باخدارییەکان، و دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لە نێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتی هۆڵەندا.

لەم پێشانگایەدا نزیکی ٣٠٠ کۆمپانیا لەسەر ئاستی هۆڵەندیو ئەوروپی بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.