سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / پێشانگای مەشقی کاری “پردێک بۆ ئەزموون”….

پێشانگای مەشقی کاری “پردێک بۆ ئەزموون”….

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٠ بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەردار حمەامین جێگری سەرۆکی ژوور بەشداریان کرد لە

پێشانگای مەشقی کاری “پردێک بۆ ئەزموون” ، کە لەلایەن ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت(CDO )، و بە بەشداری

زەیتی زەیتونی ڕاسان، کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری هەڵەبجە ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرسی هەڵەبجە ، گەردین گرووپ ، قوتابخانەی بنەڕەتی مستەفا زەڵمی ناحکومی بەڕێوەچوو.

مەبەست لێی دەرفەتی رەخساندنی هەلی کار بوو بۆ گەنجان لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی کەرتی تایبەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێز سەرۆکی ژوور لە وتارێکدا ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی ئەم جۆرە پێشانگایانە دا لە سنوورەکەدا و سوپاس و دەسخۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگای ناوبراو کرد ، هەروەها هانی گەنجانی سنوورەکەی دا بۆ دەرخستنی تواناکانیان و هەوڵدانیان بۆ گەشتن بە ئامانج و بوندیادنانی داهاتوویان لە ڕێگەی کردنی کاری سەربەخۆی خۆیان .