سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی وەکالات لە لەندەن…

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی وەکالات لە لەندەن…

ڕێککەوتی ١٤ و ١٥ / ٤ / ٢٠٢٣ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە سەرپەرشتیاری بەڕێز خلیل حاجی هیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لەگەڵ شاندێکی هاوبەشدا بەشداریان کرد لە پێشانگای وەکالاتی بەریتانی لە شاری لەندەن لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.

شایەنی باسە لەم پێشانگایەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەریتانیا لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا بەشداریان تێدا کردبوو ، هەروەها کاڵا و چالاکیەکانیان نمایش کردبوو بۆ پێدانی وەکالات بە نوێنەرایەتی کۆمپانیا بەشداربووەکانی پێشانگاکە.