ڕێکەوتی ٩-١١ / ٥ / ٢٠٢٣ بەڕێز ژیر برهان، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور لەگەڵ شاندێکی ژوور بەشداریان کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی سیاڵ کەنەدا ٢٠٢٣ لە شاری تۆرۆنتۆ کە پێشانگایەکی تایبەتی خۆراکییە و ساڵانە لە ووڵاتی کەنەدا ڕێکدەخرێت.
لە سەردانەکەدا ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێزان لەباڵوێزخانەی کەنەدا لە بەغداد، توانرا هەلی گونجاوی بەردەست لە شاری هەڵەبجە بۆ کۆمپانیاکان بخرێتە ڕوو و بەخۆشحاڵیەوە کۆمپانیا کەنەدیەکان لە پلانیاندا هەیە کە بەرهەمەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستان هەناردە بکەن.







