ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٤/٢٨ لەمیانەی ڕۆژی دووەمی نمایشگای تواناداری هەناردەکردنی کاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران وەفدی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور و جێگران سردار حمەامین و برزان حمە رشید بەشداری کۆبوونەوەیەکی فراوانی ژووری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی ئێران – عێراقیان کرد و بە وتارێک ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و ئاماژەی بە زۆر بابەتی گرنگ دا بۆ هەڵەبجە و بە تایبەت تیشکی خستە سەر کردنەوەی مەرزی سازان و گرنگی بۆ ناوچەکە و هەردوو وڵات .
شایەنی باسە بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران دانیشتنێکی دۆستانە ئەنجام درا.