ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/٩/١ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسانی حکومی و ئیداری ناوچەکە ، کە تیایدا پڕۆفیسۆر د. بەمۆ پەروێز عزیز لە شوێنی پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجە دەستبەکاربوو.