سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ باڵیۆزی ئێران دا کۆبوونەوە ……

ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ باڵیۆزی ئێران دا کۆبوونەوە ……

ئێوارەی ۲۰۲۰/۱/۱٤ شاندی ژووری بازرگانی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و بەرزان ڕەشید و عادل نصرالدین و خلیل حاجی هیاس ئەندامانی ئەنجوومەنی ژوور لە هۆڵی هۆتێل داوا لەگەڵ بەڕێزان ئاغای مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و ئاغای مهدی شوشتری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و چەندین کارمەندی باڵیۆزخانە و سەرکونسوڵی و بازرگانانی بەشداربوو لە پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە، شایەنی باسە جەنابی باڵیۆز پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ گرنگی دان و گەشەی ئابووری هەڵەبجە دووپات کردەوە و ئاماژەیان بە تایبەتمەندی و گرنگی هەڵەبجەکرد و بەڵێنی هەموو جۆرە ئاسانکاری و هەوڵێکیان دا بۆکردنەوەی مەرزەکانی سنوری هەڵەبجە لە پێناو گەشەی ئابووری هەڵەبجەدا شایەنی باسە شاندی ژووری بازرگانی سووپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی.

[Best_Wordpress_Gallery id=”93″ gal_title=”ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ باڵیۆزی ئێران دا کۆبوونەوە ……”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *