سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاری سنەدا کۆبوویەوە…..

ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاری سنەدا کۆبوویەوە…..

ڕێککەوتی ۲۰۲۰/۱/۷ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سردار امین جێگری یەکەمی سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئێران و بەرزان ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی ژوور و ژیر بورهان ڕێکخەری پەیوەندییەکان، سەردانی پارێزگاری سنەیان کرد و لەگەڵ بەڕێز بەهمەن موراد نیا پارێزگاری سنە و د. فیرووزی جێگری پارێزگار و بەرپرسانی یەکە کارگێڕیەکانی ئەو پارێزگایەدا کۆبوونەوە ، و لە دیدارێکی دوو کاتژمێریدا باس لە چۆنیەتی دانانی میکانیزمی پێویست کرا بۆ‌کردنەوەی بازاڕچەی مڵە خوورد و ئاسانکاری بۆ درووست کردنی و برەودان بە پەیوەندی و ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو پارێزگادا ، جەنابی پارێزگار و ستافە کارگێڕیەکانی پارێزگاکە لەلای خۆیانەوە بەڵێنی تەواویان دا بۆ گرتنەبەری ڕێو شوێنی پێویست بۆ‌ئەو مەبەستانە
[Best_Wordpress_Gallery id=”89″ gal_title=”ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاری سنەدا کۆبوویەوە…..”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *