Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی هەڵەبجە لە پێشوازی وه زيري پلاندانان دا…

ژووری بازرگانی هەڵەبجە لە پێشوازی وه زيري پلاندانان دا…

ڕۆژی ٢٠٢٠/١٠/٢٥ له دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و به ئامادەبوونی بەڕێزان ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی هەڵەبجە، و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵە بجه و جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرا لە بەڕێزان د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و بەڕێز زاگرۆس فتاح جێگری وەزیر و وەفدی یاوەريان.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە پڕۆژە وەستاوەکان و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکان و دواکەوتنی پڕۆژەکان کرا ، دواتر بەڕێز وەزیری پلان دانان ڕایگەیاند ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کاری خێراتر بکات بۆ خستنەوەگەڕی پڕۆژەکان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی بە پارێزگای هەڵەبجە..
شایەنی باسە شاندی ژووری بازرگانی هەڵەبجە باسیان لەگرنگی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت وگشتی و کێشەکانی بەردەم کەرتی تایبەت و گرنگی ڕێگا و پردی تووە قوت و ناوچەی پیشەسازی و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان لە هەڵەبجە كرد.
لای خۆیانەوە بەڕێزیان بەڵێنی کاری جدی یان بۆ داواکاریەکانی شاندی ژووری بازرگانی دا.
[Best_Wordpress_Gallery id=”156″ gal_title=”ژووری بازرگانی هەڵەبجە لە پێشوازی وه زيري پلاندانان دا…”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *