ڕۆژی ۲۰۲۰/۹/۱۱ هەریەک لە بەڕێزان پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سردار امین جێگری یەکەمی سەرۆک لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە پێشوازی له بەڕێز د. مستەفا کازمیدا و بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجەدا یاداشتێکیان پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و کە تەنها یەک داواکاری لە خۆگرتبوو کە ئەویش کردنەوەی مەرز و بازاڕچەی سازان بوو ، شایەنی باسە لە یاداشتە کە دا و لە یانزە خاڵ دا بە تێروتەسەلی گرنگی کردنە وەی مەرزەکەی بو شاری هەڵەبجەی لە ڕوی ئابوریەوە تیادا باس کرابوو ، وە بەڕێزیان لای خۆیانەوە بڕیاریان دا کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتانە پێک و بهێنێت کاری جدی لەسەر بکەن و لە ئایندەیەکی نزیکیش دا شاندێک بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغداد دەکەن .
[Best_Wordpress_Gallery id=”141″ gal_title=”ژووری بازرگانی وپیشەسازی لەپێشوازی د.کازمی دا…”]