سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و زانکۆی هەڵەبجە بەبەشداری کونسوڵگەری چین لەهەولێر هەستان بەئەنجامدانی سیپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی (هەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی ڕێگای ئاوریشمی نوێی چیندا)…..

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و زانکۆی هەڵەبجە بەبەشداری کونسوڵگەری چین لەهەولێر هەستان بەئەنجامدانی سیپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی (هەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی ڕێگای ئاوریشمی نوێی چیندا)…..

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ۲٠۲٤/۱۲/۱۱

بەئامادەبوونی بەڕێز ئازاد تۆفیق _ پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری ژمارەیەکی بەرچاو لەدام و دەزگاکانی حکومەت و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و بازرگانانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە یەکەم سیپمۆزیەمی نێودەوڵەتی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

لەسەرەتادا بەڕێز پ.د.بەمۆ پەروێز عزیز _سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتاری زانکۆی پێشکەش کرد ، دواتر بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین _ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وتاری ژووری پێشکەشکرد ، لەسەرەتادا بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتی چین و هەرێمی کوردستان و زەرورەتی ئەم سیمپۆزیەمە، دواتر بەڕێزیان پلان و بەرنامە و ستراتیژی ژووری بازرگانی لەڕووی هێنانی دەستی وەبەرهێن و بازرگانان و سەرمایەدار کرد بۆ پارێزگای هەڵەبجە ، وە لابردنی ئەو ئاستەنگ و لەمپەرانەی کەهەیە لەم ڕوەوە و کارکردن بۆ نەهێشتنیان بەهەموولایەکەوە.

پانێڵەکان لەلایەن ئەم بەڕێزانەوە پێشکەشکرا:

_زوو دیمین / بەرپرسی بەشی بازرگانی کونسوڵگەری چین لەهەولێر ( بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان ) .

م.محمد ڕەئووف / وەزیری پێشووی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان( سوود وەرگرتن لەئەزموونی چین بۆ پەرەپێدانی وڵاتانی ڕوولەگەشە پارێزگای هەڵەبجە بەنمونە ) .

د.زانا احمد / پزیشک و ماستەر لەبواری خۆراک ( لەئەزموونی چینەوە).

م.ئاکۆ حمەتۆفیق / مامۆستای زانکۆ ( ئەزموونی چین لە پەرەپێدانی ئابووریی (گەشتوکاڵ بەنمونە) ).

لەکۆتاییدا ئامادەبووان پرسیار و سەرنجی خۆیان ئاڕاستەی میوانان کرد و بەگفتوگۆ و پرسیار و وەڵام بابەتەکان زیاتر دەوڵەمەندکرا.