سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و کرماشان لەگەڵ پارێزگای کرماشاندا کۆبوونەوە…

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و کرماشان لەگەڵ پارێزگای کرماشاندا کۆبوونەوە…

ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠٢١/١/٢٨ لە بینای پارێزگای کرماشان بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری پارێزگاری کرماشان و ھەردوو سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە و کرماشان و شاندی یاوەریان و ھەردوو قائیمقامی پاوە و سەلاسی باوەجانی و بەڕێوبەرە گشتییەکانی پارێزگای کرماشان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درا ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەردوو مەرزی تەوێڵە و پشتە و کردنەوەی مەرز و بازاڕچەی سازان کرا .
ھەموو لایەک بەڵێنیان دا و جەختیان کردەوە کە بەدواداچوونی پێویست ئەنجام بدەن بۆ بەرەوپێشبردنی جووڵەی بازرگانی لە مەرزەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و کرماشاندا، وە جەختیان کردەوە لەسەرجێبەجێکردنی ھەموو ئەو بڕگە بەندانەی کە پەیوەندی بە کاری بازرگانیەوە ھەیە و لە ٣ یاداشتنامەی لێک تێگەشتنی نێوان بەڕێزان پارێزگاری ھەڵەبجە و کرماشاندا واژۆ کراوە.
[Best_Wordpress_Gallery id=”181″ gal_title=”ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و کرماشان لەگەڵ پارێزگای کرماشاندا کۆبوونەوە…”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *