سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…

ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…

ڕۆژی ٢٠٢٠/١٠/٢٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوور و خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکان ، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بەڕێز بەختیار حسێن ئاغا وەیس یان کرد و پیرۆزبایی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان ئاڕاستە کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجەوە ،شایەنی باسە لە سەردانەکەدا کە ھەر یەک لە بەڕێزان ئەندازیار ئاکار شەفیق و بەڕێز بڕیار سەرتیپ ئامادە بوون باس لە گرنگی درووست کردن و چاکسازی ڕێگاکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کرا .
لە لایەن خۆیانەوە بەڕێزیان سوپاسی شاندی ژووری بازرگانیان کرد.
[Best_Wordpress_Gallery id=”158″ gal_title=”ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *