سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بەڕێز دوری ئەبو زەید سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکی کوردستانی لەگەڵ ئیرڤن هیکس جونیەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا و بەڕێز هیث پاشکۆی ئابووری کونسوڵخانە و بەڕێز د.دارا لە کونسوڵخانەی گشتی USA کۆبوونەوە ….

ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بەڕێز دوری ئەبو زەید سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکی کوردستانی لەگەڵ ئیرڤن هیکس جونیەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا و بەڕێز هیث پاشکۆی ئابووری کونسوڵخانە و بەڕێز د.دارا لە کونسوڵخانەی گشتی USA کۆبوونەوە ….

ڕۆژی ٢٠٢٣/٢/١٢ ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بەڕێز دوری ئەبو زەید سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکی کوردستانی لەگەڵ ئیرڤن هیکس جونیەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا و بەڕێز هیث پاشکۆی ئابووری کونسوڵخانە و بەڕێز د.دارا لە کونسوڵخانەی گشتی USA کۆبوونەوە .

کۆبوونەوەکە بۆ هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا بوو بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان ، و زەمینەسازی بۆ کارو پرۆژەی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.

لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەا بەڕێز کونسوڵی گشتی ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا شاندێکی پێکهاتوو لە کۆمپانیاکانی بواری کشتوکاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی تاوتوێ کردنی هەلی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا ، وە داوای لە ژوورەکانی بازرگانی کرد کە هەلەکانی کشتوکاڵی سنوری پارێزگاکەیان بخەنەڕوو بۆ درووست کردنی کاری هاوبەشی و پێکەوەیی .

شایەنی باسە پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە تایبەتمەندێتی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی لە بواری کشتوکاڵەوە بۆ بەڕێزیان خستەڕوو.