وەزارەتی بازرگانی، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری کارگە داخراوەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا بە زوترین کات ئامادە کاری بکرێت بۆ بەگەڕ خستنەوەی کارگەکان، تا لەو رێگەیەوە پەرە بە بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆی بدرێت، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایش لە دەستەی وەبەرهێنان پێی وایە بەگەڕخستنەوەی کارگەکان گوڕێکی دیکە بە کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەدات.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ٣ هەزار و ٧١٤ کارگە هەیە ، کە لەلای وەزارەتی بازرگانی تۆمار کراون ، لەم ژمارەیەدا ٢ هەزار و ٧٧٢ یان داخراون . لە هەمان کاتدا بە پێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ داخستنی ئەم کارگانە ٨ هەزار و ٨٣٥ هەلی کار لەدەست چووە.