سیروان حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفر بارین و کەم بوونەوەی ئاستی بینین دەروازەی حاجی ئۆمەران داخراوەو هەموو جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری تێیدا وەستاوە. داواش لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی بارهەڵگر و گشت بازرگان و گەشتیاران دەکات ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەک سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە دەروازەی حاجی ئۆمەران و تەمەر چین داخراوە.