Home / کشتوکاڵی هەڵەبجە

کشتوکاڵی هەڵەبجە

ناوه‌ندى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌وێته‌ دامێنى ده‌شتى شاره‌زوور
ده‌شتى شاره‌زوور خاكێكى به‌پيته‌ و به‌ دووه‌م ده‌شتى به‌ پيت داده‌نرێت به‌ جيهان
به‌شێك له‌رووبه‌رى ده‌شتى شاره‌زوور ده‌كه‌ويته‌ سنورى هه‌ڵه‌بجه‌
ڕووبه‌رى زه‌ويه‌ كشتوكاڵيه‌كانى 116 هه‌زار دۆنمه‌
48 هه‌زار و 5 دۆنم زه‌وى به‌راوى هه‌يه‌
58 هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وى ده‌يمى هه‌يه‌
9 هه‌زار دۆنم زه‌وى به‌رده‌ڵانى هه‌يه‌
16 هه‌زار دۆنم له‌ زه‌ويه‌ كشتوكاڵيه‌كانى باخه‌
15 تا 20 جۆر ميوه‌ى تێدا به‌رهه‌م ده‌هينرێت
9 هه‌زار و 23 جوتيار كار له‌ زه‌ويه‌ كشتوكاڵيه‌كان ده‌كه‌ن
ساڵانه‌ 65 بۆ 70 هه‌زار دۆنم زه‌وى ده‌كريت به‌ دانه‌وێڵه‌
سالانه‌ نزيكه‌ى 40 بۆ 50 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌ به‌رهه‌م دێت
8 هه‌زار دۆنم باخى هه‌نار هه‌يه‌
سالانه‌ 25 بۆ 30 هه‌زار ته‌ن هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ باشترين جۆرى هه‌نارى عێراقه‌
له‌ نمايشه‌ جيهانيه‌كان هه‌ناره‌كه‌ى به‌ باشترين جۆر هه‌ڵبژێردراوه‌
ڕيژه‌يه‌كى به‌چاو له‌ به‌رهه‌مى ترێى هه‌يه‌
ترێى ڕه‌شميرى و ده‌ره‌ بۆڵه‌ باشترين جۆرى ترێ كانن
نزيكه‌ى 90 هه‌زار دارگوێزى تێدايه‌
سالانه‌ زياتر 10 مليۆن گوێز به‌رهه‌م ده‌هينرێت
گوێزى هه‌ورامان باشترين گوێزه‌ و به‌ده‌ست ده‌شكێ
به‌هۆى بوونى ڕووبه‌ريكى به‌رفراوان له‌ له‌وه‌ڕ
نزيكه‌ى 100 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵى تێدا به‌خێو ده‌كرێت
نزيكه‌ى 10 هه‌زار ڕه‌شه‌وڵاخى تێدا به‌خێو ده‌كرێت
781 وڵاخى سوارى تێدا به‌خێوده‌كرێت
5 هه‌زار و 252 پوره‌ هه‌نگى تيدا به‌خێوده‌كرێت
3 پڕۆژه‌ى گاودارى تێدايه‌
نزيكه‌ى هه‌زار دۆنم باخى زه‌يتونى تێدايه‌
كارگه‌يه‌كى دروستكردنى ڕۆنى زه‌يتونى تێدايه‌
كارگه‌يه‌كى دروستكردنى دۆشاوى ته‌ماته‌ى تێدايه‌
سالانه‌ نزيكه‌ى 120 هه‌زار ته‌ن ميوه‌ى جۆرا و جۆرى تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنريت
سالانه‌ نزيكه‌ى 150 هه‌زار به‌رهه‌مى ته‌ره‌كاڵى تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
به‌هۆى بوونى ڕووبارى سيروان له‌سنوره‌كه‌ى
ساڵانه‌ به‌ هه‌زارن ته‌ن ماسى ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌
5 پرۆژه‌ى به‌خێوكردنى ماسى تێدايه‌
2 پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى سوێسكه‌ى تێدايه‌
35 پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى په‌له‌ورى تيدايه‌
مانگانه‌ 221 ته‌ن به‌رهه‌مى په‌له‌ورى تێدا به‌رهه‌م دێت
به‌رهه‌مى په‌له‌ورى به‌شى ناوخۆى پارێزگاكه‌ ده‌كات
ساڵانه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ ده‌يان هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و گۆشتى سور و
گۆشتى په‌له‌ور و به‌رهه‌مى سپياى هه‌نارده‌ى شاره‌كانى ترى هه‌ريم و عێراق ده‌كريت