ڕۆژی شەممە ۲۹/ ٦/ ۲۰۲٤ کونسوڵی گشتی هیندستان بەڕێز مادان گۆپال، بەڕێز ڕاجات گۆش ڕاوێژکاری کونسوڵ و دکتۆر دیراج مامۆستای یۆگا لە باڵیۆزخانەی هندستان لە بەغداد سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجەیان کرد، لەلایەن بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور و سەردار حمەامین فتاح جێگری سەرۆکی ژوور و دکتۆر هۆشمەن عطا ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە ڕەوشی ئابووریی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەرفەتەکانی پەرەپێدان و پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان لە نێوان بازرگان و خاوەنکارانی هەردوولا کرا، بۆ ئەوەش چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەک خرانەڕوو کە لە داهاتودا ئیشیان لەسەر بکرێت.



