ڕۆژی چوار شەمە ٢٠٢٣/٥/٢٤ بەڕێز لیو ژێنیۆنگ کونسوڵی گشتی چین سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەوە پێشوازی لێکرا ، لەسەرەتادا مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان بەسەر کردەوە و تاجە گوڵینەیان لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر دانا.
دواتر سەردانی گەلەری جلال عازەبانیان کرد و چاویان بە چەند هاوڵاتیەک کەوت ، پاشان سەردانی کێڵگەی ڕاسانیان کرد بۆ بەخێو کردنی بزنی سانەن ، هەروەها سەردانی مەرزی تەوێڵە و هاوینە هەواری ئاوێسەر و ئەحمەد ئاوایان کرد .
شایەنی باسە بەڕێز کونسوڵی گشتی یەکەم دیبلۆماسی سیاسی چینە کە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات ، وە مەبەست لە سەردانەکەی بینینی هەلەکانی کاری پێکەوەیی بوو لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی دا.






















