ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١١/٢٨ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژوور و جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنیکارگێڕی ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکارانە کرا کە دەبێتە هۆکاری هێنانی دەستی وەبەرهێن بۆ ناوچەکە و هەوڵدان بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم وەبەرهێن و پیشەسازکاران .
وە باس لە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییانە کرا کە پەیوەستن بە کاری بازرگانی و پیشەسازی و لەگەڵ ئیدارەی شارەکەدا هەوڵی کردنەوەیان بدرێت ، و لە تەوەرێکی تردا باس لە کردنەوەی مەرزی شۆشمێ کرا بۆ هاتوچۆی سەیارەی کەسی و تایبەت کە گەشتۆتە قۆناغەکانی کۆتای ، هەروەها دروست کردنی بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوو.




