ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ۲٠۲٤/٨/١٥بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی
کارگێڕی ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا,
لەکۆبونەوەکەدا بە گرنگیەوە باس لە کێشەی نوسینگەکانی خانووبەرە کرا و بڕیار درا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت بۆ هەڵگرتنی هەموو بارگرانییەک لەسەر کاسبکارانی خانووبەرە ، هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنیەتی پلان دانان بۆ هێنانی دەستی وەبەرهێن بۆ ناوچەکە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی .