سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو…

کۆبوونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو…

سێ شەمە ٢٠٢٤/١/١٦ شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە یاوەری بێستون کریم احمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژیر بورهان ڕێکخەری پەیوەندییەکان بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا بە مەبەستی پتەو کردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا کە چۆن هەماهەنگی بکرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ئەمەش بە چەند دیدار و دیمانەیەکی بەدوای یەکدا دەبێت لەلایەن هەردولا.
شایەنی باسە کۆبوونەوەکە لەسەر داوەتی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.