سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکانی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو…

کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکانی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو…

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/١٢/٧ بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و مەروان مهدی بەڕێوەبەری گشتی ژوور بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکانی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق لە شاری بەغداد .

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی یەکێتی پیشەسازانی عێراق و د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو ، تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر پێدانی مافی تەواوەتی بە کارگەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی کارگەکانی عێراق و هەروەها خاوەن کارگەکانی هەرێم بتوانن بە پێناس و نوسراوی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم کارەکانیان جێ بەجێ بکرێت لە فەرمانگە فەرمیەکانی دیکەی عێراق .

شایەنی باسە لەسەر ئاستی باڵا لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ئەو مەبەستە و بەڕێوەبردنی کارەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان.