ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٢ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور ، بەیاوەری لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان بێستوون حاجی کریم ، شێخ زاید شێخ نجم الدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان (اثیر داود الغریری )وەزیری بازرگانی عێراق ، بەڕێز ( کمال مسلم ) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێز ( عبدالرزاق الزهیری ) سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی بازرگانی و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم بازرگانان لە ئاڵوگۆڕی کاڵاکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دا ، هەروەها تاوتوێی کێشەکان کرا و پێشنیار بۆ چارەسەرکردنیان خرایە ڕوو .
شایەنی باسە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە داواکاری بوون بە ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەی گەیاندە بەڕێز عبدالرزاق الزهیری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق ، وە بەڕێزیان لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنیان دا لەو بابەتە هاوکار بن و هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ ئەنجام دامی ئەو کارە .