سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی ژوورەکانی بازرگانی عێراق لە شاری بەغداد ئەنجام درا ….

کۆبوونەوەی ژوورەکانی بازرگانی عێراق لە شاری بەغداد ئەنجام درا ….

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/١٢/٨ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی یاسایی یەکێتییە بازرگانییەکانی عێراق بە ئامادەبوونی بەڕێزان عبدالرزاق الزهیری سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ( سلێمانی و هەولێر و دهۆک ) و سەرجەم سەرۆکی ژوورە بازرگانی پارێزگاکانی عێراق لە شاری بەغداد ئەنجام درا .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو گرفت و ئاستانگانە کرا کە دێنە بەردەم پیشەسازکاران و خاوەن کارگەکان لە کاروبارە بازرگانیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا ، وە هەروەها گفتوگۆ کرا بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانە.