Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی بەسەرپەرشتی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیار ئەنجام درا…

کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی بەسەرپەرشتی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیار ئەنجام درا…

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/٥/٢٦بەسەرپەرشتی د.محمد شهاب سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و عطا محمد ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری لیژنە و تەواوی ئەندامانی لیژنە و بەئامادەبوونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە شێخ طاهر شێخ عزالدین و نەوزاد غفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و گەیلان حاجی سعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و شوکری جمیل سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکان ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کاری ژوورەکان دوای هەڵبژاردن کرا و هەروەها تاوتوێی کارەکانی داهاتوو کرا و چەندین ڕاسپاردە قسەی لەسەر کرا کە لەبەرژەوەندی بازرگانان و پیشەوەران و خەڵکی کوردستان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.