Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەڕێوەچوو…

کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەڕێوەچوو…

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/٢٥ بەئامادەبوونی عبدالرزاق الزهیری سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەرجەم سەرۆک ژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی عێراق ، یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق کۆبوونەوەی خولی ئاسایی لە شاری موصل ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەرەی گرنگی بازرگانی باس کرا و جەخت کرایەوە لە پەرەپێدانی بازرگانی لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق و هەوڵی لابردنی هەر ئاستەنگێک کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان ، هەروەها باس لە ناردنە دەرەوەی کاڵا و بەرووبومی ناوخۆیی بۆ دەرەوەی وڵات کرا کە پێویستە گرنگی تەواوی پێ بدرێت.