سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆنفرانسی کاراکردن و پێگەیاندنی پرۆژەی ترانزێت و G.P.S بۆ دەروازەکانی هەرێمی کوردستان…

کۆنفرانسی کاراکردن و پێگەیاندنی پرۆژەی ترانزێت و G.P.S بۆ دەروازەکانی هەرێمی کوردستان…

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٣٠ بەڕێز عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری کرد لە کۆنفرانسی کاراکردن و پێگەیاندنی پرۆژەی ترانزێت و G.P.S بۆ دەروازەکانی هەرێمی کوردستان ( ابراهیم خلیل – حاجی ئۆمەران – باشماخ – پەروێزخان – فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر – سلێمانی ) ، ئەم کۆنفرانسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنی و ترام وای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازدرابوو.