سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆڕبەندی ئابووری 2023 KBe forum لە هۆتێل رۆتانا بەڕێوەچوو…

کۆڕبەندی ئابووری 2023 KBe forum لە هۆتێل رۆتانا بەڕێوەچوو…

ڕۆژی دوو شەمە ٢٠٢٣/٥/٢٢ لە شاری هەولێر کۆڕبەندی ئابووری 2023 KBe forum لە هۆتێل رۆتانا بەڕێوەچوو ، کە لەلایەن ئەنجومەنی کوردستانی – بەریتانی و ئەوروپی ساز کرا بوو.

لە کۆڕبەندەکەدا باس لە سێ تەوەرەی سەرەکی کرا ، یەکەمیان بریتی بو لە چۆنیەتی پاراستنی ژینگە ، دووەم سەبارەت بە گەشەسەندنی کەرتی گەشت و گوزار ، وە سێیەم پەرەپێدانی بواری کەرتی کشتوکاڵ .

هەروەها لە کۆڕبەندەکەدا بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی وڵاتان و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ژوورە بازرگانییەکان و بازرگانان و مامۆستایانی زانکۆ و پیشەسازان بەشداربوون .

شایەنی باسە سەرۆکی ژوور خەڵاتی سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێز کاک ئاشتی علاالدین سەرۆکی ئەنجومەنی کوردستانی-بەریتانی لە پای هەوڵ و ماندوبونەکانیان .