لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێگەنوێکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد. دەڵێت، لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و لە 23ـی تەمموزیش فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە. دەستپێکردنەوەی گەشتەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و رێنماییە خۆپارێزی و تەندروستییەکان دەبێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و گەشتیاران.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە 23ـی ئەم مانگە دەروازە سنوورییەکانی سەفوان و شیب بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.
[Best_Wordpress_Gallery id=”134″ gal_title=”گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە”]