سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / گەشەی ئابووری جیهان بەرز دەبێتەوە ….

گەشەی ئابووری جیهان بەرز دەبێتەوە ….

سندوقی نەختی نێو دەوڵەتی ئاستی پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان بەرزدەکاتەوە و پێشبینی دەکات ، گەشەی ئابووری جیهان کە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٢ پۆینت ٩ بووە، لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ لە سەدا ٣ پۆینت ٣ و لە ساڵی ٢٠٢١ یشدا بۆ لە سەدا ٣ پۆینت ٤ بەرز ببێتەوە . لە کۆنگرەیەکدا لە میانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس) کریستینا جورجیفا (بەڕێوەبەری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی وتی: ڕێککەوتنی بازرگانی کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان ئەمریکا و چین ئیمزا کرا ، کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری جیهان دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *