ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/١١/٢٤ بە دروشمی ( هەڵەبجە ئاسمانێک لە ئازادی ، سەرزەمینێک لە جوانی ) لە هۆڵی د. مصطفی زەڵمی بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەردار حمەامین جێگری سەرۆکی ژوور و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و نوخشە ناصح قائیمقامی هەڵەبجە و نوێنەری دامودەزگا حکومییەکان و بەرپرسانی حزبی و بەشێک لە چین و توێژەکان مەراسیمی ( ١٥٥ ) ساڵەی ڕۆژی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.




