ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/١٣سەردار حمەامین جێگری سەرۆکی ژوور بە یاوەری لەگەڵ شێخ زاید شێخ نجم الدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە یەکەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی ( مید ) بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی بەڕێوەچوو .
لە كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ڕۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری و باشتركردنی كوالیتی ژیان.
شایانی باسە پێشتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکیدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، سێ پرۆژەی شۆڕشی داتا و سمارت سولی و سازدانی کۆڕبەندی گەنجانەی تەکنەلۆژیا بۆ داهێنان و کارسازی راگەیاندبوو.