ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/١٢/١٢ بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەردار حمەامین جێگری سەرۆکی ژوور و بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بریکاری وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی سلێمانی و هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە و پزیشکانی پسپۆڕو و ئەفسەر و کارمەندانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و پەرلەمانتارانی كوردستان ، یەکەمین سیمپۆزیۆمی هەڵەبجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی هەرێم و کۆمەڵەی پزیشکی دەرونی کوردستان ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا چەند بابەتێکی زانستی و گرنگ لەلایەن پانێلیستانەوە پێشکەش کران و مەترسی و ڕێگاچارەکانی ئەم مەترسیە جیهانیەیان ڕوون کردەوە.



