یەک شەمە ۲۸ / ۱۰ / ۲۰۱۹
هەردوو شاندی ڕێکخراوی ئاشتی جیھانی و دەزگای CRCC 14 ی حکومەتی کۆماری چین سەردانی ژوورەکەمانیان کرد ، شاندەکان پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر فیرهاد ئەمینداری ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی و وەفدی دەزگای CRCC 14 حکومەتی کۆماری چین کە پێکهاتبوون لە ( Li Junjiang بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە وPrince Daniel Von Richter نوێنەری دەزگاکە لە یەکێتی ئەوروپا و Xu Kwong Hang جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە و Mark Cheung بەرپرسی کاروباری ئابووری دەزگاکە لە ئەمریکا وDr Stefan Dovina بەرپرسی کاروباری ئابووری لە ڕوسیا و چیک. و چەند ئەندامێکی تری دەزگاکە ، لەلایەن پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوور و سەردار ئەمین و بێستون کەریم جێگرانی سەرۆک ژوورو ئەندامانی ژوورەوە پێشوازی کران ، پاشان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و لەگەڵ بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگری هەڵەبجە و کاوە شێخ علی جێگری پارێزگار و نوخشە ناسیخ قائم قامی هەڵەبجە کۆبونەوە و لەکۆبونەوەکەدا باس لە یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێکارەکانی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە پارێزگای هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان کرا .
Home / چالاکیەکان / یەک شەمە ۲۸ ۱۰ ۲۰۱۹ هەردوو شاندی ڕێکخراوی ئاشتی جیھانی و دەزگای CRCC 14 ی حکومەتی کۆماری چین سەردانی ژوورەکەمانیان کرد ،