ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به 50.94 دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 48.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نه‌وتی برێنێت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌رێژه‌ی 0.15%ـی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 0.15%ـی به‌هاكه‌ی دابه‌زی و بو 50.94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 48.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه. دوێنێ وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆده‌بنه‌وه دوێنێ دوشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت “ئۆپیك” به‌ڕێوه‌چو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبونی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن كرده‌وه، له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان زیادیكردوه. مانگی ئازاری ساڵی رابردو، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا. به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا كه ئاسۆیه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابورییه‌كان له‌جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.