سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لەگەڵ بازرگان و خاوەن پیشەکانی کرماشان…

شاندی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لەگەڵ بازرگان و خاوەن پیشەکانی کرماشان…

ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠٢١/١/٢٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین جێگری سەرۆک و و خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی پەیوەندییەکان و بەرزان رشید ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و ئامانج عین الدین بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک و جاسم محمد بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە بینای ژووری بازرگانی کرماشان بە ئامادەبوونی بەڕێز ئاغای کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی کرماشان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجام دا لەگەڵ بازرگانان و خاوەن پیشەکان و خاوەن کارگەکانی پارێزگای کرماشان ، باس لە کێشەی مەرزەکان و بەرەوپێشبردنی جموجوڵی بازرگانی کرا .
ھەروەھا جەخت لەوە کرایەوە کە بازرگانان و خاوەن کارگە و سەرمایەدارانی پارێزگای کرماشان ھانبدرێن بۆ ئەوەی ڕوو لە پارێزگای ھەڵەبجە بکەن و لەگەڵ سەرمایەدارانی ناوچەکەدا پڕۆژە و کارگەی ھاوبەش ئەنجام بدەن.
شایەنی باسە یاداشتنامەیەکی لێک تێگەشتن کە لە چەند بڕگە و بەندێک پێکھاتبوون کە پەیوەندییان بە کاری بازرگانی و پیشەسازیەوە ھەیە لە نێوان ھەردوو ژووری بازرگانی ھەڵەبجە و کرماشاندا واژۆ کرا.

No Images found.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *