ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۱/۳/۹ لە هەولێری پایتەخت سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێز قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەڕێزان کاک ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و کاک زاگرۆس فتاح بریکاری وەزارەتی پلان دانانیان کرد ، و لە نزیکەوە باس لە وەکرا کە هەڵەبجە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی جدی هه یە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تاوەکو لەڕووی پرۆژەی خزمەتگوزاریەوە خزمەت بکرێت کە ئەم پڕۆژانە هاندەردەبێت بۆ ئەوەی کە سەرمایەداران ڕوو لە سنوورەکە بکەن و پڕۆژەکانیان تیادا ئەنجام بدەن .
لای خۆیانەوە بەڕێزان جەنابی وەزیر و بریکاری وەزیر بەڵێنیان دا کە کاری جدی بکەن بۆ خزمەتی هەڵەبجە .