ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۱/۳/۹ لە هەولێری پایتەخت سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێزان قائیمقامی قەزای ناوەند و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەڕێز کاک دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن یان کرد ، و لە نزیکەوە باس لە وەکرا کە هەڵەبجە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی جدی هه یە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تاوەکو لەڕووی پرۆژەکانی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەوە خزمەت بکرێت بەتایبەت پرۆژەی پردی توەقوت و ڕێگای مەرزی پشتە و پردی سازان کە ئەم پڕۆژانە هاندەرێکی باش دەبن بۆ دروست کردنی جموجوڵی بازرگانی و هۆکارێکی باش دەبن بۆ ئەوەی کە سەرمایەداران ڕوو لە سنوورەکە بکەن و پڕۆژەکانیانیان تیادا ئەنجام بدەن .
لای خۆیانەوە بەڕێز جەنابی وەزیر بەڵێنیان دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کاری جدی بکەن بۆ ئەم پڕۆژانە و هەرپڕۆژەیەکی تر کە خزمەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکات.