سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لەگەڵ باڵوێزی کۆماری عێراق لە وڵاتی قەتەر کۆبوویەوە…

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لەگەڵ باڵوێزی کۆماری عێراق لە وڵاتی قەتەر کۆبوویەوە…

ڕۆژی شەمە ٢٠٢١/٤/٣ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە سەردار امین جێگری سەرۆکی ژوور و ڕزگار قادر بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و فەرەیدوون نامدار ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوور سەردانی بەڕێز شێخ عومەر بەرزنجی باڵوێزی کۆماری عێراق لە وڵاتی قەتەریان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆیان لە شاری سلێمانی.
لە سەدانەکەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان بازرگانان و سەرمایەدارانی وڵاتی قەتەر و ھەرێمی کوردستان کرا ، ھەروەھا باس لە تایبەتمەندیەکانی ھەڵەبجە لە بواری کشتوکاڵی و گەشتیاریدا کرا .
بەڕێزیان لەلایەن خۆیانەوە ئامادەییان نیشان دا بۆھەموو جۆرە ئاسانکاریەک بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکی بەھێز و باش لەنێوان بازرگانان و سەرمایەدارانی ھەڵەبجە و وڵاتی قەتەردا دروست بکات بە جۆرێک بازرگانانی ھەڵەبجە سەردانی وڵاتی قەتەربکەن یاخود بە پێچەوانەوە تاوەکو لەڕێی ئەم پەیوەندیەوە بتوانن کاری ھاوبەش ئەنجام بدەن بۆ پێشخستنی ئابووری پارێزگای ھەڵەبجە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا.

No Images found.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *