ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٤/٧ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین جێگری سەرۆک و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و فەرەیدوون نامدار ڕاوێژکاری کشتوکاڵ و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکان پرۆژەی عەلوەی ھەڵەبجەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری دوا قۆناغەکانی پرۆژەکە بوون وە لەلایەن بەڕێز کاک بەشیر بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرکاد و ستافی پرۆژەکەوە پێشوازییان لێکرا ، وێڕای دەستخۆشی ژووری بازرگانی بۆ کاک بەشیر و ستافی کۆمپانیاکەیان بۆ ئەم ھەنگاوە گرنگە کە کاریگەریکی باشی دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری ھەڵەبجە .
شایەنی باسە بەڕێز کاک بەشیر بەڕێوەبەری کۆمپانیا بەشەکانی پرۆژەکەی بۆ شاندی ژوور ڕوون کردەوە ، وە گرنگی پرۆژەکەی خستەڕوو ، ھەروەھا شاندی ژوور ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە کە پرۆژەیەکی زۆر باشە بۆ ھەلەبجە ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆمپانیای ئەرکاد دەخوازین.